٧٠ ملیۆن دینار بۆ پرۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامەكانی هەولێری نوێ خەرج دەكرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەولێری نوێ قیرتاوکردن


May 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نزیكەی ٧٠ ملیۆن دینار بۆ پرۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامەكانی گەڕەكی هەولێری نوێ خەرج دەكرێت.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی نزیكەی ٧٠ ملیۆن دینار بۆ پرۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامەكانی گەڕەكی هەولێری نوێ لە شاری هەولێر و ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی دیكەش لەلایەن تیمەكانی شارەوانیی هەولێرەوە لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
لەسەر ڕێژەی ١٥%ی داهاتی شارەوانیی هەولێر، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی نزیكەی ٧٠ ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاریی قیڕتاوكردنی ژمارەیەك شەقام لە گەڕەكی هەولێری نوێ، كەرتی 250 لە شاری هەولێر.
وێڕای ئەم پرۆژەیە ئێستا زیاتر لە سێزدە پرۆژەی هەمەجۆری قیڕتاوكردنی شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەك و شوێنە جیاوازەكانی شاری هەولێردا لە قۆناغی جێبەجێكردندان و لە داهاتووشدا ژمارەیەك پرۆژەی دیكە جێبەجێ دەكرێن.
کامەران کەریم