کاریگەری پیاسەی توند و خێرا لەسەر ڕەوتی پیر بوون

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە پیاسە پیربوون پزیشکی تەندروستی


May 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاکامی لێکۆڵینەوەیەک دەری خستووە کە پیاسەر توند و خێرا ڕەوتی پیر بوون بە ماوەی چەندین ساڵ دەخاتە دواوە.
زۆرجار پیزشکان ڕاسپێری خەڵک دەکەن کە پیاسە لەبیر نەکەن، بەڵام پیاسەی توند و خێرا سوودی زۆرترە و کاریگەرتر لەسەر درێژایی تەمەن.
لێکوڵێنەوەیەک نوێ کە لە برتانیا بە ڕێوە چوو سەلمێنەری ئەم ڕاستییەیە، بە جۆرێ کە بۆمانی ڕوون دەکاتەوە پیاسەی خێرا(وەرزشی) ڕەوتی پیری هێواش دەکاتەوە، بۆ گەیشتن بە ئاکامی ئەم لێکدانەوە، تاقیکاری لەسەر جورێکی گەوەرە لە دەستهاتی ژنیتیکی 405981 دانشتووی شارەکانی برتانیا بە ڕێوە چوو.
ئەم لێکۆڵینەوە پیشان ئەدات کە وەرزشی ڕێک و سەرەوەخت و پیاسەی خێرا کارێ دەکات کە سوورەدەمارەکانی پیاوێکی تەمەن 65 ساڵان، ڕێک وەکوو سوورەدەمارەکانی پیاوێکی تەمەن 40 ساڵانی لێ بێت.
لای لێزانان مانای پیاسەی خێرا واتا 6 کیلۆمەتر ڕێ پێوان لە یەک کاتژمێردا، نووسەرانی ئەم لێکۆلینەوە دەڵێن کەڵک وەرگرتن لە دەستهاتی ژنیتیکی بەشداربووان پیشان ئەدات پیاسەی خێرا هۆی ژیان و ژینەوەری جەوانترە.
لەبواری زانستییەوە توێژەران بۆ گەیشتن بە شوێنی کارکردن یان هات و چۆی پێویست پێشنیاری پیاسەی توند و خێرا دەکەن نەک هێواش و لەسەرخۆ، بە پێی ڕاپورتی کۆڕی پیزشکانی بریتانیا کە لەساڵی 2019ی زاینیدا بڵاو بووەوە ئەو کەسانەی کە لە درێژایی ڕۆژدا تەنیا دە خولەک پیاسەی خێرا دەکەن هەمبەر بەو کەسانەی کە لەسەر خۆ دێن و دەچن 20 ساڵ تەمەنیان زۆرتر دەبێتەوە.
پێشنیاری ئەوەش دەکەن کە باشترە لە تەمەنی کەمەوە ورزش و پیاسە دەست پێ بکەین ؛بەڵام جەختیشیان لەسەر ئەوە کرد کە هیچکات بۆ دەسپێکی وەرزش و پیاسەی خێرا دێر نابێ.