خووساندنی پەتاتە ماکی شێرپەنجەهێنی لە ناودەبات

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە پەتاتە تەمەن


May 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - توێژینەوەی توێژەرانی خەڵکی ئینگلیز پێشان ئەدات خووساندنی پەتاتە لە نێو ئاودا پێش لە سوورەوە کردن تا ڕادەیەکی زۆر لە ماکی شێرپەنجەهێنی لەناو دەبات.

بە گوێرەی "ایسکانیوز" ئاکریلامید جورێک ماکی کیمیایی شێرپەنجەهێنە و لەکاتی چێ کردنی خوراک لە گەرمای بانتر لە 120 دەرەجەی سانتیگراددا بەرهەم دێت، کاتێ خواردەمەنییەک سوورەوە دەکەن یا بە شێوازی کەواوی لەسەر ئاگر دوورستی دەکەن ئەم ماکە کیمیاییە زۆرتر بەرهەم دێت.

بە پێی بۆچوونی توێژەران خووساندنی پەتاتە پێش لە سوورەوە کردن بە ماوەی 30 خولەک تا 2 کاتژمێر دەتوانێ بە ڕێزەوە 38 لە سەد و 48 لەسەدی ئەنازەی بەرهەم هاتنی ئەو ماکە لە کاتی سوورەوە کردندا داببەزێنێ.

توێژەران پاش سێ ساڵ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم بابەتە دانیان بەو ڕاستیە داناوە کە خۆراکی ماڵی زۆر سالمتر و لە کاتی چێ کردندا ئاکریلامیری زۆر کەمتر بەرهەم دێنێت.