پەیوەندی سامانداری لەگەل دێژایی تەمەندا

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە سامانداری تەمەن ئەمریکا


May 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - خەڵکی بەسروەت و سامان درێژایی تەمەنیان 9 ساڵ زیادەترە هەمبەر بە خەڵکی نەدار و هەژار.

بە پێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە وڵاتانەی ئەمریکا و ئینگلیز بە ڕێوە چوو درێژایی تەمەنی خەڵکی پەیوەندی هەیە لەگەڵ هەبوونی ماڵ و سامانەوە واتا ساماندار تەمەنی دێژترە هەمبەر بە خەڵکی دیکەی کۆمەڵگا. توێژینەوەکە لەسەر 25 هەزار کەسی تەمەن 50 ساڵان بەڕێوە چوو و ئەوەی دەرخست پیاوی بەسامان چاوەڕوانی 31 ساڵتر ژیانی ساغ و سڵامەتی هەیە بەڵام ئەم ڕەقەمە لە خەڵکی هەژار بە داهاتی کەمەوە دەگات تا 23 ساڵ.

بۆ ژنانی سامانداریش ڕەقەمی 33ساڵ و بۆ ژنان بە داهاتی کەمەوە ڕەقەمی 24 ساڵ دابین کراوە.