سەرۆک وەزیرانى عێراق پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرکردایەتی ئیمارات کرد

(0) / / عراق / زایەڵە ئیمارات کازمی عێراق


May 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرکردایەتی دەوڵەتی ئیمارات کرد، بەهۆى کۆچى دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات.

کازمى  لە تویتێکدا نوسیویەتى "بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی ماڵئاوایی یەکجاریی شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی برامان پێگەشت. لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرکردایەتی دەوڵەتی ئیمارات و گەلە بەڕێزەکەی دەکەین و هەموو متمانەیەکمان هەیە کە ڕێبازی کۆچکردوو بەردەوام دەبێت". 

 ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئیمارات رایگەیاند "وەزارەتی کاروباری سەرۆک کۆمار ماتەمینی فەرمی ڕادەگەیەنێت و بۆ ماوەى 40 رۆژ ئاڵاکان دەهێنرێنەخوارەوە، هەروەها سێ رۆژ ماتەمینى گشتى دەبێت".