سەرۆکی لقی هەڵەبجەی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بۆ زایەڵە: داواکارین زەوی بەمامۆستایان بدرێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە فاروق غەفور هەڵەبجە کوردستان


May 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - فاروق غەفور سەرۆکی لقی هەڵەبجەی  یەکێتی مامۆستیانی کوردستان لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە  ڕاگەیاند، ئێمە ئەمڕۆ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رامان گەیاند کە پێویستە زەوی بەمامۆستایان بدرێت ٦٠% مامۆستایان زەوییان وەرنەگرتووە ، زیاد لە ٦ ساڵە بەشوێن ئەو بابەتەین کەزەوی لەهەڵەبجە  دابەش بکرێت بەسەر مامۆستایان ، وەجبەیەک دابەش کراوە  لەساڵی ٢٠١٤ ئەو مامۆستایانەی فەرمانی وەرگرتنی زەوی ساڵی ٢٠٠٥ هەبوو وەریان گرت کەژمارەیان  ٢٤٠ مامۆستا بوو .

وتیشی، ٢٨٠ مامۆستامان هەیە کەهەمان فەرمانیان هەیە بەگوێرەی خاڵبەندی لەدوای خاڵبەندی ساڵی ٢٠١٤ بوون ماون کەزەوی وەربگرن ، ئێمە زیاتر لە ٣٨ کۆبونەوەمان کردووە تایبەت بەم زەویانە لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان .

ڕونیشیکردەوە، ماوەیەک پێش ئێستا لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە کۆبوینەوە، پێی ڕاگەیاندین کە وەڵامتان دەدەینەوە، ئەمڕۆ کۆتا وەڵامی داینەوە کەهەموو ڕێکارەکان تەواو بوون، لەئایندەیەکی نزیکدا ئەو زەویانە دابەشدەکرێن .

باسی لەوەشکرد، ئێمە بەردەوام بەشوێن ئەم بابەتەوەین بۆ مامۆستایان، داکۆکیکارێکی سەرسەخت دەبین بۆ دەستەبەر کردنی سەرجەم مافەکانی مامۆستایان .

کامەران کەریم