سێ‌ تەقەكەر لە سلێمانی دەستگیركران

(0) / / اجتماعی / زایەڵە تەقەکەر سلێمانی


May 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پۆلیسی سلێمانی  ڕایگەیاند،  مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری سێ‌ تەقەكەریان دەستگیركرد ودەستیش گیرا بەسەر دوو چەك .دوای ئەوەی دەنگی تەقە لە گەڕەكی چوارباخ لەشاری سلێمانی بیسترا، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری گەیشتنە شوێنی مەبەست و توانرا كەمتر لە سەعاتێك تەقەكەرەكان بدۆزرێتەوە و دەستیگیربكرێن .

لەئێستادا تۆمەتباران :

د ، ق ، ح  لەدایكبووی  1997

أ ، ق ، ح لەدایكبووی  2002

ش ، د ، ع لەدایكبووی 2002

بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوان و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر دوو چەك لە جۆری یەك كڵاشینكۆف و یەك دەمانچە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتباران بووە .

کامەران کەریم