هەولێر؛ ڕەزامەندی خەرجكردنی نزیكەی 148 ملیۆن بۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سێبەردان درا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەولێر پڕۆژە


May 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند،  ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شاری هەولێر و دەوروبەری لە قۆناغی جێبەجێكردندان و بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییانی گوندی سێبەردان گوژمەی نزیكەی 148 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی ئەو گوندە خەرج دەكرێت.

گوژمەكە لەسەر داهاتی 15%ی شارەوانیی هەولێر و بە گوێرەی پلانی 2022 بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێك لە گوندی سێبەردان ڕەزامەندی خەرجكردنی لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە دراوە.

وێڕای ئەمە ئێستا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ژمارەیەك پرۆژەی تری خزمەتگوزاری لە قۆناغی جێبەجێكردندان و لە داهاتووشدا پرۆژەی دیكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

کامەران کەریم