پێش بینی ڕادەی دووگیانی ئافرەتان بە تاقیکردنەوەی تاڵەکانی قژی سەر

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە موو قژ دووگیانی ئافرەتان


May 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - توێژەران دەڵێن: ئافرەتان لە داهاتووی نزیکدا دەتوانن بە تاقیکردنەوەی تاڵەکانی قژی سەریان بە ئاسانی تێبگەن تا چ ئەژمار تۆمی بەرەوەریان بۆ ماوەتەوە و ئەگەری دووگیان بوونیان تا چ ڕادەیەکە.

توێژەران ڕایانگەیاند هورمونی(ضد مولرـANH) کە پەیوەندی هەیە لەگەڵ ئاوس بوونی ئافرەتان جگە لە خوێن، بەڵکوو لە نێو تاڵەکانی قژیشدا بەتایبەت ئەو بەشەی کە لە ژێری پێستدایە، بوونی هەیە. (AMH) جورێکە لە هورمون کە بە پێی تۆمەکان لە تۆمەداندا دەباز دەبێ.

تا بێ ئەژماری تۆمەک لە بەساڵاچوواندا کەم دەبێتەوە. ئاستی AMH لە خوێندا پەیوەندی هەیە لەگەڵ ئەژماری تۆمێ کە لە تۆمەداندا ماونەتەوە، کەوابوو بە بەراوەردی ئاستی ئەم هورمونە دەکرێ لەوە تێبگەین ڕەوتی وەستانی ئاوس بوون لە ئافرەتێکا ڕێک چ کاتێ دەبێ.

بە گوێرەی کۆڕی ئەوروپایی زاوزێ و تۆلناسی(جنین شناسی): ئەم جورە تاقیکاریە یارمەتی دەری کەسانێکە کە دەیانەوێ بە شێوەی(IVF) لە دەرەوەی مناڵدان خانەیەکی هاوبەش پێک بهێنن و دووگیان ببن.

ئاستی AMH لە تاڵەکانی قژدا سەبارەت بە ئاستی ئەم هورمونە لە خوێندا لە گەڵ تەمەندا هەماهەنگی هەیە و پیشان ئەدا وڵامی تاقیکردنەوەی تاڵەکانی قژ سەبارەت بە تاقیکردنەوەی خوێن بێگومان ڕێک و پێکتر دەبێ.