نەخۆشینێ کە بە گرانترین دەرمانی جیهانەوە چارەسەر دەکرێت

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە دەرمان نەخۆشی


May 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دەوای zolgensma بە نێو گرانترین دەوای جیهان ناسراوە و بۆ دەرمانی نەخۆشینی(دیستروفی عضلانی: بە تاقمێک لە نەخۆشینەکان دەگوترێ کە وردە وردە دەبێتە هۆی لاواز بوونەوەی ماسوولکە و هەروەها نەرمی و دۆخی چەمانەوەیان لەناو دەبات.)

گرانترین دەوای جیهانە کە نرخی 1.79 ملیون پۆند دەبێ و بۆ دەرمانی "دیستروفی ماسولکەیی" بەشێوەی ژێن دەرمانی کەڵکی لێ دەگرن.

بەکار هێنانی ئەم دەوا بەنرخە دەرفەتی ژیانی داوە بە منداڵێکی ساوای ئینگلیزی. ئێدواردی تەمەن یەک ساڵان و دانشتووی شاری کولچستر لە پارێزگای"اسکس" تووشی ئاتروفی ماسوولەی دەزوولەیی ببوو، واتا نەبوونی پروتئینی ژیاندەر بۆ گەشە کردنی ماسوولکە.

خزمەتی پاژیکاری نەتەوەیی بریتانیا دەوای "zolgensma"ی بە نرخی 1.79 ملیون کە نوێترین ژێنی دەرمانیە لە مانگی ڕابردوودا دابینی کردووە بۆ ئێدواردی تەمەن یەک ساڵان.

مگان ویس دایکی ئەو منداڵە ساوا دەڵێ لەو کاتێکەوە بەملا کە ئەو دەوایانە بۆ منداڵەکەی بەکار هێناوە بارودۆخی تەواو بەرەو چاک بوون گۆڕاوە و ئێستاکە دەتوانێ بێ یارمەتیدان دابنیشی، بتلێ، یان دارە دارە بکات. هەروەها وتیشی تەنیا ئاواتم ئەوە بووە منداڵەکەم بتوانێ دابنیشێ کە ئێستاکە جگە لە دانشتن دەتوانێ هەنگاو بگوزێتەو و دارە دارە کات ئەمە جێ سەرسووڕمانە و کارێکی شاکارە.