ڕەوتێکی نوێ پێش بە تووش بوون بە ئاڵزایمر دەگرێت

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە ئالزایمەر نەخۆشی دەرمان


May 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - توێژەرانی کانەدا بە دەستکاری ژنیتیک ڕەوتێکی نوێیان دۆزیەوە بۆ بەرگری لە ئاڵزایمر.

توێژینەوەیەک نوێ دەری خستووە کە لێزانان دەتوانن بە گوڕانی خانەگەلی مێشکی مرۆ بەرگری کەن لە تووش بوونی خەڵکی بە ئاڵزایمر.

هۆکاری سەرەکی پێکهاتنی ئاڵزایمر هێشتاکوو نادیارە؛ بەڵام بیر و بۆچوونێک هەیە کە دەڵێ خانەگەلی مێشک بە سازکردنی پروتئینێ بە نێو(بتائاملوئید) وردە وردە دەبێتە هۆی بەتاڵ بوونەوەی بیر و هزر.

لێزانانی زانستگای لاڤالی کانەدا پاش لێکوڵینەوە تێگەیشتن کە ژنێکی سەرەکی و گرینگ لە خانەگەلی دەماری مرۆدا دەتوانێ بەرهەمهێنانی ئەو پروتئینە کەم کاتەوە، ژێنگەلێکی زۆر بوونیان هەیە کە ڕادەی بەرهەمهێنانی ئەو پروتئینە زیاد دەکەنەوە؛ بەڵام تەنیا یەک ژێن بە نێوی A673T بوونی هەیە کە دەتوانێ ڕەوتی پێکهێنانی ئەو پروتئینە ژەهرئاویە لەناو بەرێت.

ئەم جۆرە ژێنە یەکەمجار لەساڵی 2012ی زایینیدا دۆزراوەتەوە و تەنیا لە 150 کەسدا چالاکی نواند و بە هۆی چالاکی ژێنی A673T لەو کەسانەدا ئەگەری تووش بوون بە ئاڵزایمر تا 4 بەرانبەر دابەزی.

توێژەران لەو باوڕەدان ڕێخستن و بەکارهێنانی ئەم جۆرە ژێنە لە خانەکانی مێشکدا دەتوانێ ڕادەی بەرهەمهێنانی "بتائاملوئید" داببەزنێ و لە ئاکامدا مەترسی تووش بوون بە ئاڵزایمر کەم کاتەوە.