گەورەترین بوومە لەرزەی مەڕیخ 5ڕیشتر ڕاگەیندرا

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە


May 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە گوتارێکی ناسا، ڕاپۆرت دراوە کەرەستەی lnsight کە چالاکی لەرینەوەی ئەستێرەی مەڕیخ دەخاتە بەر لێکۆڵینەوە، لە ڕۆژی چوارمی مانگی مەی دا بوومە لەرزەیەک بە گەورەیی 5 ڕیشتر(یەکەی پێوانی تەوژمی بوومە لەرزە کە بە ژمارەی 1 تا 9 پیشان دەدرێ) ی لەم ئەستێرەیەدا شناسایی کردووە.

لەو گوتارەدا کە بڵاو بوویەوە بەوە ئاماژە کرا ئەمە گەورەترین بوومەلەرزەیەکە کە تا ئیستا لە نێو هەموو ئەستێرەکاندا ڕووی داوە و شناسایی بووە.

ئەوەشی ڕاگەیاند کوڕێک لە توێژەران بۆ دەرخستن و دیاری کردنی ناوەند و سەرچاوەی ئەو بوومەلەرزە بەردەوام خەریکی کار و چالاکین.

نامانجی توێژەران ئەوەیە کە بە لێکۆڵینەوەی رووداوگەلێکی ئاوەها سورشتی، زانیاری زۆرترێ لە ئەستێرەی مەڕیخ بە دەست بهێنن.

کەرەستەی اینسایت لە کاتێکەوە لا، کە گەیشتووەتە ئەستێرەی مەڕیخ لە مانگی نوامبری ساڵی 2018ی زایینی تا ئیستا زۆرتر لە 1313 بوومەلەرزەی شناسایی و تۆمار کردووە.