پەیوەندی پیسی هەوا لەگەل داوەرینی قژدا..!

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە موو هەڵوەرین پیسی هەوا


May 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - توێژەرانی"ناوەندی توێژینەوەی زانستی داهاتوو" لە کورەی باشووری لە توێژینەوەیەکدا خانەگەلی پێستی سەری مرۆ کە بە نێوی "خانەگەلی پاپیلای پێستی" یان(HFDPC) ناسراوە، هەمبەر بە زەڕەی هەڵواسراوی pm10 وەکوو تۆز و خاک و زەڕەی هەڵواسراوی (دیزل)یان کردەوە.

توێژەران پاش تێپەڕینی 24 کاتژمێر بە کەڵک وەرگرتن لە ڕەوشتێ زانستی، ئاستی جورگەلێ لە پروتئینی تایبەتیان لەو خانەگەلا ئەنازە گرت، ئاکامی لێکۆڵینەوەکە ئەوەی پیشان داوە کە هەبوونی زەڕەگەلی هەڵواسراو لە هەوا و هەروەها زەڕەی هەڵواسراوی دیزلی دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی پروتئینێ بە نێوی  B_catenin کە سەرەکیترین هۆکارە بۆ چڕ و پڕی و درێژ بوونەوی قژی سەر.

ئەم توێژینەوە ئەوەشی پیشان داوە کە ئاستی سێ پروتئینی دیکەش کە بریتییە لە(D1 .cyclinE and cDK2 cyclin) و هوکاری گەشە و جوان مانەوەی  تاڵەکانی قژی سەری مرۆڤن ئەگەر هەمبەر بە تەپ و تۆز و خاک یاک هەمان زەڕەگەلی هەڵواسراوی(pm10) ببنەوە بە زۆری دائەبەزێ و ئاستی ئەم کەم بوونەوەیە پەیوەندی هەیە لەگەڵ ڕادەی هەبوونی زەڕەی پیسکەری هەوا واتا هەر چەندە ڕادەی بوونی زەڕەی پیسکەر زۆرتر بێ، ئاستی ئەو پروتئینانەش زۆرتر دائەبەزێ.