هزری دەستکردی گوگڵ وێنەی کاربەران دەگۆڕێتەوە بۆ بەرهەمێکی نوێ

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە بەرهەم گووگڵ


May 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گوگڵ ڕایگەیاند بیر و هزرێکی دەستکرد بە نێو(Art transfer)ی زیاد کردووەتە داخوازنامە(applicatin)ی "Arts& culture" کە دەتوانێ وێنە بگۆڕێتەوە بە بەرهەمێکی هونەری.

ئەم تایبەتمەندیە لە فەنیاری بیر و هزری دەستکرد بۆ وێنەگرتن و گۆڕاندنەوەی بە جورێک لە شێوەکانی هونەری لە جیهانی نیگارکێشیدا کەڵک وەردەگرێ.

بۆ نموونە دەکرێت لە ئاژەڵی ماڵی خۆت وێنەیەک بگری پاشان بە کەڵک وەرگرتن لە Art Transfer بیگۆڕیتەوە بە بەرهەمێک، وەکوو یەکێک لە بەرهەمە جوان و بەناوبانگەکانی(لی کرزند) یان (فرانتس مارک)  یان وەکوو بەرهەمەکان نیگارکێشە بەناوبانگەکانی دیکە وەکوو (لئوناردۆداوینچی) و ( ئێدوارد مونک.)

کەڵک وەرگرتن لەم تایبەتمەندییە نوێیە زۆر ساکارە و دەبێتە هۆی سەرگەرمی و چالاکییەک بۆ ڕابواردن. لە ڕاستیدا دەکرێت بە نێوی دەقی هونەری داخوازنامەی (Prisma) ناوی لێ ببرێت.

تایبەتمەندی Art transfer ئەوەندە لێهاتووە کە توانای گۆڕینەوەی وێنەگەلی ساکار و وەڕەزکەری بە بەرهەمێکی جوان سەرنج ڕاکێش هەیە.