دەرمانێکی نوێ بۆ کۆنیشانی تۆمەدانی پولی کیستیک

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە ئافرەت تۆمەدا هێلکەدا


May 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ نوێترین توێژینەوەی توێژەرانی خەڵکی وڵاتی چین پیشان ئەدات کە بە دەستکاری کردنی میکروبیومی ڕیخۆڵە دەکرێ هێما و نیشانەگەلی پەیوەندی دار لەگەڵ سێندروم( دەستەیەک نیشانە کە پێکەوە سەرهەڵدەدەن و هەواڵی نەخۆشین ئەدەن)ی پولی کیستیک دەرمان بکرێت.

سێندرومی تۆمەدانی پولی کیستیک بە جورێک لە هەڵشێواوی هورمونی دەوترێ کە دەتوانێ کاریگەر بێ لەسەر سووری مانگانەی ئافرەتان و ڕەوتی دووگیان بوونیان دژوار کاتەوە.

ئەم هەڵشێواوی هورمونییە زۆر جار لەگەل باشاری ئەنسولیندا سەر هەڵدەدات. توێژەرانی ناوەندی زانستی پاژیکاری زانستگای "پکینگ" تێگەیشتن ئاستی باکتریگەلی ڕیخۆڵە بە نێوی (Bacteroides vulgates) بە شێوازێکی سەرنج ڕاکێش لە میکروبیومی ڕیخۆڵەی نەخۆشانی کە ئەو  سێندرومە تێدانا دیاری داوە بوونیان هەیە.

توێژینەوەی زیاتر لەم بارەیەدا باس لەوە دەکات کە دەستکاری میکروبیومی ڕیخۆڵە و گۆڕانی سوت و سازی ئەسیدی زراوی دەتوانێ لە دەرمانی دیاردە و نیشانەکانی ئەم سێندرۆمەدا زۆر کاریگەر بێت.

وردەکاری ئەم توێژینەوەیە لە گوڤاری (Nature medicine) بڵاو بوویەوە.