وردەکاریی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لوبنان

(0) / / راپورت / زایەڵە لوبنان هەڵبژاردن پەرلەمان


May 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هەڵبژاردنی پەرلەمانی لوبنان ڕۆژی یەكشەممە 15ی ئایار ئەنجامدرا، حزبوڵا و هاوپەیمانەكانی زۆرینەی پەرلەمانیان لەدەستداوە.
ئەنجامە سەرەتاییەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی یەكشەممەی لوبنان دەریدەخات حزبوڵا و هاوپەیمانەكانی زۆرینەی پەرلەمانیان لەدەستداوە، هەڵبژاردنەكە سەركەوتنی 13 كاندیدی سەربەخۆی لێكەوتەوە.
بەپێی ئەو ئەنجامە سەرەتاییانەی ئەمڕۆ سێشەممە، بەسام مولوی وەزیری ناوخۆی لوبنان بڵاویكردەوە، حزبوڵا و لایەنە هاوپەیمانەكانی كە پێشتر نزیكەی 70 كورسییان لە كۆی 128 كورسیی پەرلەمانیان لەدەستدابوو، زۆرینەی پەرلەمانییان لەدەستداوە. بەپێی هەندێك لە ئامارەكان ژمارەكەیان بۆ 65 كورسی یان كەمتر دادەبەزێت.
لە بەرامبەردا لیستی بەرهەڵسكاران كە دەرئەنجامی خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییەكانی بەر لە دوو ساڵی وڵاتەكەن، لانیكەم 13 كورسیی پەرلەمانی داهاتوویان هەیە.
12لەو براوانە كەسانی نوێن و پێشتر هیچ پۆستێكی سیاسییان نەبووە، لە وڵاتێكدا كە سیستمە سیاسییەكەی لەسەر بەشبەشێنەی تایفی بونیادنراوە. ئەوان دەتوانن لەگەڵ پەرلەمانتارانی دیكەی جیابووەوە لە پارتە كلاسیكییەكان دەتوانن فراكسیۆنێكی یەكگرتوو پێكبهێنن.
حزبوڵا، دیارترین هێزی سیاسی و سەربازی لوبنانە.
ئەنجامەكان نیشانیدەدەن پەرلەمانی داهاتوو كێبڕكێكارانە دەبێت و هیچكام لە لایەنەكان ناتوانن زۆرینە بەدەستبهێنن، ئەمەش دابەشبوونی زیاتر دەهێنێتەئاراوە، وەك ئەوەی شارەزایان ئاماژەی پێدەدەن.
حزبوڵا و ئەمەل-ی هاوپەیمانی، ئەو بزوتنەوە شیعیەی نەبیهـ بڕی سەرۆك پەرلەمانی ماوەتەواوبوو سەرۆكایەتیی دەكات سەرجەم كورسییەكانی تایبەت بە تایفەی شیعە (27 كوسی)یان لە وڵات بردووەتەوە، بەڵام هاوپەیمانەكانی دیكەیان كورسییان لە بازنەكانی دیكە لەدەستداوە.