ڕووسیا: چونە ناوەوەی فینلاند و سوید بۆ ناتۆ گرنگیەکی ئەوەتۆی نیە

(0) / / جهان / زایەڵە لاڤرۆف ڕووسیا ناتۆ


May 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەری ڕوسیا ڕایگەیاند:  هاوپەیمانیی ناتۆ بە سەرکردایەتی ئەمریکا کە بەسەر هەموو ڕۆژئاوادا زاڵ بووە، بە توندی پابەندی خۆی پێشێل کردووە بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی خۆی لەسەر حسابی ئاسایشی ئەوانی تر.

ڕاشیگەیاند: چونە ناوەوەی فینلاند و سوید بۆ ناتۆ گرنگیەکی ئەوەتۆی نیە بەنسبەت ڕوسیاوە، ئەوەی گرنگە بڵاو نەکردنەوەی چەکی قورسی ناتۆیە لەو وڵاتانە.

ڕاشیگەیاند: مۆسکۆ چاودێری ئەوە دەکات کە ناتۆ چۆن خاکی سوید و فینلاند بەکاردێنێت.

لاڤرۆڤ سەبارەت بە دانوستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، وتی: ڕووسیا بەڵگەی ئەوەی هەیە کە دانوستانکارانی ئۆکرانیا لەلایەن واشنتۆن و لەندەنەوە "ڕابەری" دەکرێن. گفتوگۆکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا وەستاوە، کیێڤ لە راستیدا لە دەرەوەی پرۆسەکەیە.