پنتاگۆن: کشانەوەمان لە ئەفغانستان هەڵە نەبوو

(0) / / جهان / زایەڵە پێنتاگۆن ئەفغانستان کشانەوە


May 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی بەرگریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (پنتاگۆن) جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ئەفغانستان هەڵە نەبووە.

پنتاگۆن ڕایگەیاند: کشانەوەمان لە ئەفغانستان هەڵە نەبوو و هێزەکانمان دوای هێرشەکانی 11ی سیپتەمبەر ئامانجی دیاریکراویان لەوێ بەدەست هێنا.

ئاماژەی بەوەش دا؛ پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی دەوحە پێویستی بە ناردنی هێزی زیاتر بۆ ئەفغانستان و فراوانکردنی شەڕ لەگەڵ تاڵیبان دەکرد.

پێش بینی ئەوەش کردووە کە ڕەنگە گروپەکانی وەک داعش لە ئەفغانستان خۆیان ڕێک بخەنەوە.