نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان: گەمارۆکان بۆتە لەمپەر لەبەردەم ناردنی دەرمان بۆ ئێران / پارە بلۆکەکراوەکانی ئێران ئازاد بکەن

(0) / / ایران / زایەڵە گەمارۆ ئەمریکا ئێران مافەکانی مرۆڤ


May 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – ئالنا دوهام نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، وێڕای جەخت لەسەر ئەوەی کە گەمارۆکانی ئەمریکا لە سەر ئێران بۆتە هۆی پێشێل بوونی مافەکانی مرۆڤ، داوای ئازادکردنی پارە بلکۆکەکراوەکانی ئەو وڵاتەی کرد.

دوهان لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لە تارانی پایتەخت، ڕایگەیاند بەمزووانە ئەنجامی سەفەری ١٢ ڕۆژەی بۆ ئێران کە تێیدا لەگەڵ خەڵک و نەێنەرانی پەرلەمان و بەرپرسان، دیداری کردووە ئاشکرا دەکات.

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەخنەی لە گەمارۆکانی ئەمریکا لە سەر ئێران گرت و جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە ئەو گەمارۆیانە زیاترین گوشیارین خستۆتە سەر خەڵک و تەنانەت لە بابەتێک وەکوو دەرمان، بۆتە هۆی کێشە و لەمپەر.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە گەمارۆخستنە سەر ئێران، پێشێل کردنی یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتیەکانە و دەرمان و خۆراکیشی گرتۆتەوە، داوای لە ئەمریکا کرد، ئەو گەمارۆیانە هەڵوەشێنێتەوە.