بەریتانیا ڕووبەڕووی بارودۆخێکی ئابووری زۆر سەخت دەبێتەوە

(0) / / جهان / زایەڵە تراس بەریتانیا هەڵاوسان ڕووسیا شەڕ گرانی


May 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند دوابەدوای بەرزبوونەوەی هەڵئاوسان بۆ بەرزترین ئاست لە 42 ساڵی ڕابردودا، وڵاتەکەی ڕووبەڕووی بارودۆخێکی ئابووری زۆر سەخت دەبێتەوە.

لیز تراس جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە؛ پێویستمان بەپلانێکی سەربازی نوێ هەیە بۆ بنیاتنانەوەی ئۆکرانیا و ڕەچاوی بەکارهێنانی سەرمایەی ڕوسیا دەکەین بۆ ئەوه.

ڕاشیگەیاند: کاردەکەین بۆ دڵنیابوون لەبەشداری ڕوسیا لە بنیاتنانەوەی ئۆکرانیا.