نێچيرڤان بارزانى: شه‌هرام نازری مايه‌ى شانازیى هه‌موو كوردێکە

(0) / / فرهنگی / زایەڵە شەهرام نازری نێچيرڤان بارزانى کرماشان هەرێم ڕۆشنبیری


May 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆکی هەرێمی کوردستان ‏پێشوازى له‌ هونه‌رمه‌ندى نێودارى كورد شه‌هرام نازرى كرد و رایگەیاند، "پێگه‌ ‏و نێوبانگى مامۆستا شه‌هرام نازرى له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه‌ و جيهان و ئه‌و خه‌ڵاته‌ نێوده‌وڵه‌تييانه‌ى به‌ ‏ده‌ستى هێناون، مايه‌ى شانازیی هه‌موو كوردێکە." دووپاتیشیکردەوە کە ئامادەی "هەموو پشتگیرییەکە" بۆ ئەو هونەرمەندە.

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رۆژی چوارشەممە 18ـی ئایاری 2022، ‏پێشوازى له‌ هونه‌رمه‌ندى نێودارى كورد شه‌هرام نازرى كرد كه‌ ماوه‌يه‌كه‌ به‌ ‏سه‌ردان له‌ هه‌رێمى كوردستانه‌.

رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ رێوڕه‌سمێكى رێزلێناندا خه‌ڵاتى ئاڵتوونيى ‏وه‌زاره‌تى رۆشنبيريى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بە نازری به‌خشرا.

 بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى، "وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به‌ ديدارى مامۆستا نازرى، رێز و ‏ستايش و پێزانينى بۆ مێژوو و خزمه‌ت و كار و به‌رهه‌مه‌ هونه‌رييه‌كانى دووپاتكرده‌وه‌ و پێگه‌ ‏و نێوبانگى مامۆستا نازرى له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه‌ و جيهان و ئه‌و خه‌ڵاته‌ نێوده‌وڵه‌تييانه‌ى به‌ ‏ده‌ستى هێناون، به‌ مايه‌ى شانازى بۆ هه‌موو كوردێک و خه‌ڵكى كوردستان به‌گشتیى له‌ قه‌ڵه‌م ‏دا.

نێچيرڤان بارزانى وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى هه‌موو پشتگيرييه‌ک بۆ مامۆستا نازرى، هيواى ته‌مه‌نى ‏درێژ و ته‌ندروستيى باش و سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ خواست.

بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لاى خۆيه‌وه‌، شه‌هرام نازرى "وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ نێچيرڤان بارزانى و ‏ئه‌و رێزلێنان و خه‌ڵاتكردنه‌ى‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان لێی كراوه‌، دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ رێزلێنان و ‏خه‌ڵاتكردنى له‌ كوردستان، لاى ئه‌و له‌ هه‌موو ئه‌و رێزلێنان و خه‌ڵاته‌ نێوده‌وڵه‌تييانه‌ زياتر ‏مايه‌ى شادى و مانادارتر و به‌هادارتره‌ كه‌ له‌سه‌ر ئاستى جيهان پێشكێشى كراون."

 هاوکات، "خۆشحاڵيى خۆى به‌ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان و ديدارى له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ‏نيشان دا."

 سەرۆکایەتیی هه‌رێمى كوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، له‌ ديداره‌كه‌دا وه‌زيرى رۆشنبيرى و بريكارى وه‌زاره‌تى رۆشنبيريى حكومه‌تى هه‌رێمى ‏كوردستان ئاماده‌بوون.‏