سێ لیوای نوێی حەشدی شەعبی لە قەزای شەنگال جێگیركران، ئەوەش بەوتەی خۆیان لەسەر داوای فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق بوە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێكی لەناكاوی توركیا بۆ ناوچەكە.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کەرکوک ناو بڵاوی کردەوە ئەو سێ لیوایە كە لە نێوان نۆ بۆ 10 هەزار چەكدار دەبن، پێنجشەممە 11ی شوبات گەیشتنە سنوری قەزای شنگال و دەوروبەری و بڵاویانپێكرا.
خال عه‌لی، فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی له شنگال به که‌رکوک ناوی وت "چە‌ند رۆژێک لەمەوبەر لە بەغداوە ئاگاداركراینەوە لەوەی ئامادەبین بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێكی توركیا بۆ سەر شنگال، لەو چوارچێوەیەشدا هێزی زیاتری حەشدی شەعبی رەوانەی شنگال كرا كە نزیكەی 10 هەزار چەكدار دەبێت".
وتیشی"بەپێی زانیارییەكانی ئێمە توركیا دەیەوێت هێرشبكاتە سەر شنگال و لەگەڵ خۆیدا هێزەكانی پێشمەرگە جێگیربكات، ئەمە بۆ ئێمە جێی قبوڵ نییەو ئامادەین بۆ شەڕی توركیا."
لەگەڵ گەیشتنیان بۆ شنگال، بەشێك لە هێزەكانی حەشدی شەعبی، جۆرێك لە نمایشی سەربازییان لە ناوچەكە ئەنجامدا.
بەر لە گەیشتنی ئەو ژمارە چەكدارەی حەشد، بەپێی وتەی خال عەلی، 12 هەزار چەكداری تری حەشدی شەعبی لە سنوری شنگال هەبون.
هاتنی ئەو هێزە بۆ شنگال، هاوكاتە لەگەڵ هێرشی توركیا بۆ سەر چیای گارە لە باكوری عێراق، كە هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان چەندین ساڵە لێی جێگیرن.
هەروەها هاوكاتە لەگەڵ هەڕەشەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا كە لە 22ی كانونی دوەم لەبارەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە عێراق، وتی "من هەمیشە وتەیەکم هەیە کە دەڵێم 'شەوێک لەناکاو دێین' هەمو بابەتەکەش هەر ئەمەیە."
خال عه‌لی، فه‌رمانده‌ی هێزەكانی حه‌شدی شه‌عبی له شنگال وتی "لە سەروی خۆمانەوە ئاگاداركراوینەتەوە كە بەهیچ شێوەیەك شنگال بۆ توركیا و پێشمەرگە چۆڵناكەین... هێزه‌کانمان له ناوچه‌کانی ره‌بیعه‌و سه‌ر سنوری نێوان عێراق و سوریا بڵاوه‌یان پێکراوه، رێگاناده‌ین خه‌ونی ئه‌ردۆغان بێتەدی."
ده‌خیل موراد، به‌ڕێوە‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی خۆسه‌ری دیموکرات له ناوچه‌ی خانه‌سور لە شنگال به که‌رکوک ناوی وت "هەفتەیەكە زانیاریمان پێگه‌یشتوه که تورکیا به‌نیازه هێرشبکاته سه‌ر شنگال، هێزه‌کانمان له‌گەڵ حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق له هه‌مو شار‌و گوند‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌ر به قه‌زای شنگال بڵاوه‌یانپێکراوهو جێگیربون، هەمو ئاماده‌کارییەكمان كردوە بۆ هەر هێرشێك."
ئەنجومەنی خۆسەری دیموكرات، لەلایەن هێزەكانی نزیك لە پەكەكە و بەشێك لە خەڵكی شنگال دروستكراوە بۆ ئیدارەدانی قەزاكەو ناحییەكانی دەوروبەری.
دەخیل موراد وتی"بیستومانه پێشمه‌رگه به نیازه بگه‌ڕێته‌وه شنگال، به‌ڵام تائێستا هیچ شتێکی فه‌رمی بڵاونه‌کراوه‌ته‌وهو ته‌نیا ده‌نگۆیه... پێده‌چێت ئەوە تەنیا شه‌ڕێکی ده‌رونی بێت."
قاسم دربۆ، فه‌رمانده لە فەرماندەیی شنگالی هێزەكانی پێشمەرگە، بە که‌رکوک ناوی وت "راسته له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا سوپای تورکیا لە هەندێك ناوچەی سنوری پارێزگای دهۆك دەستی بە جموجۆڵ كردوە، به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نادا‌ت که هێرش ده‌کاته سه‌ر شنگال."
وتیشی "ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌مکاته‌دا بۆ شنگال راست نییه، هیچ فه‌رمان و بڕیارێكمان لەوبارەیەوە بۆ نەهاتوە."
خودێدا چۆکی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سنونێ – سەر بە ئەنجومەنی خۆسەری دیموكرات لە شنگال- به (که‌رکوک ناو)ی وت "ئێستا دۆخی شنگال لە روی ئه‌منییه‌وه جێگیرە، له هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا ناترسین، باوەڕمان بە هێزەكانی خۆمان هەیەو جوڵەپێكردنی هێزەكانی حەشدی شەعبیش شتێكی ئاساییە."
ئەو ململانێیانە دوای ئەوە دێت كە رێككەوتنی حكومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال لە تشرینی یەكەمی 2020دا، نەچوە بواری جێبەجێكردنەوە.
به‌پێی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ی به‌غدا و هه‌ولێر؛ قایمقامێكی نوێ بۆ شنگال دادەنێن و دۆسیه‌ی ئه‌منی قەزاكە بە هه‌ماهه‌نگی لە نێوان هێزەكانی سەر بە حكومەتی فیدراڵ و هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بەڕێوەدەبرێت.
هه‌روه‌ها لە رێككەوتنەكەدا جه‌ختیكراوه‌ته‌وه له دورخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی دیكه‌و پێنه‌دانی هیچ رۆڵێك به پارتی كرێكارانی كوردستان و ئه‌و هێزانه‌ی له په‌كه‌كه نزیكن.
کۆتایی/.

February 13, 2021