پەیوەندی ڕاستەوخۆی کەڵک وەرگرتن لە موبایل و wi_fi لەگەڵ ئەگەری تووش بوون بە ئاڵزایمر

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە ئالزایمر مۆبایل


May 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایڵە ـ تیشکی زیاندەری موبایل و پەیوەندی ئینترنێتی بێسیم واتا فەنیاری wi_fiدەتوانێ کاریگەر بێ لەسەر ئەوەی خەڵکی زۆرتر تووشی نەخۆشینی ئاڵزایمر ببن.

لە وڵاتە یەکگرتووکان، پسپۆڕ دوکتور ئیل.پال یەکێ لە ئەندامانی کۆڕی زانستگای واشنگتون بە پێی گوتارێک کە لە گوڤاری "توێژینەوەی ئێستاکە لەسەر ئاڵزایمر" ڕای گەیاندووە پەیوەندییەکی تازەی دۆزیوەتەوەو لە نێوان سەرهەڵدانی نەخۆشینی ئاڵزایمر و کەڵک ورگرتنی زۆر لە موبایل و کۆی  بەرهەمانێک کە پرشەی زیاندەری لێ دەوێتەوە وەکوو فەنیاری بێسیم.

ناوبراو لەم بارەوە گوتی: کاتێ مرۆ هەمبەر بە تیشکی زیاندەر دەبێتەوە ئاستی دوورست بوونی کەلیسیومی ناوەندی خانەیی لە مێشکیدا زیاد دەکا و ئەمە هاندەری سەرهەڵدانی نەخۆشینی ئالزایمرە لە تەمەنی کەمدا.

توێژەران هەوڵ ئەدەن ئەو لاوانە ئاگادار کەنەوە کە لە ماوەی یەک ڕۆژدا چەندین کاتژمێر هەمبەر بە تیشکی زیاندەری موبایل و wi_fi دەبنەوە و دەڵێن ڕەنگە تووشی بەتاڵ بوونەوەی بیر و هزر ببن.