ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ زایەڵە: دوو ئیدارەی نابێتە چارەسەری کێشەکان

(0) / / گفتگو / زایەڵە کوردستان دووئیدارەیی بێستون سابوراوای


May 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بێستون سابوراوای ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  هەرێمی کوردستان بۆخۆی وڵاتێکی بچوک و پڕ کێشەیە،هەرگیز دوو ئیدارەیی و لێکترازان نابێتە چارەسەری کێشەکانی. ئەگەر لەناو دانیشتوانی هەرێمدا و یان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا ئەو داوایە بجوڵێندرێت ئەوە نیشانەی دڵسۆزی نیە بۆ خەڵک و بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵکو هەوڵدانە بۆلاوازکردنی هەرێم.

وتیشی، من هەمیشە و لە گشت بۆنەوچاوپێکەوتنەکانمدا کە ئەو بابەتە هاتبێتە پێش دژی دوو ئیدارەیی بووم . ئەو قەناعەتشم   هەر تەنها لە کاتێکدا نیە کە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیم، بەڵکو وەکو ڕۆشنبیرێک و نوسەرێکی نیشتیمانپەروەریش قەناعەتی شەخسی خۆم وایە کە دوو ئیدارەیی لە هەرێمی کوردستان بڕیاری سیاسی و سەنگی ناوخۆیی و عێراقی و نێودەوڵەتی کورد و دەسەڵاتە سیاسیەکەی لاواز و کەرت وپەرت دەکات. کە ئەوەش لەگەڵ دڵسۆزی و کوردپەروەریدا زۆر ناکۆکە.

کامەران کەریم