به‌شداری سه‌ركونسوڵی ئێران له سلێمانی له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین فستیڤاڵی خوارده‌مه‌نی سلێمانی + وێنە
/
چند رسانەای
/
zayeLe
زایەڵە
سلێمانی
مەهدی شووشتەری
زایەڵە - سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین فستیڤاڵی خوارده‌مه‌نی سلێمانی بەشداریی کرد.
پاش نیوه‌ڕۆی پێنجشه‌مه 19 ی ئایاری 2022ی زاینی مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌شداری كرد له رێوڕه‌سمی یه‌كه‌مین فستیڤاڵی خوارده‌مه‌نی سلێمانی (فستیڤاڵی تام).
لای خۆیانه‌وه پارێزگاری سلێمانی و به‌ڕێوبه‌ری گشتی گه‌شتیاری سلێمانیش له‌م رێوڕه‌سمه‌دا ئاماده‌بوون. ئه‌م فستیڤاڵه له لایه‌ن ده‌زگای میدیایی كوردسات و كۆمپانیای Great Win و له زیاتر له 70 ژووردا له پاركی هه‌واری شار ده‌ستی پێكردووه.
سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانیش به ئامانجی ناساندنی خوارده‌مه‌نییه نه‌ریتیه‌كانی ئێران و ناوچه سه‌ره‌نج راكێشه گه‌شتیاریه‌كانی ئێران له‌شداری له‌م فستیڤاڵه‌دا كردووه. له ژووری سه‌ركونسوڵگه‌ری دا زیاد له 20 جۆر خوارده‌مه‌نی نه‌ریتی ئێرانی چه‌ند وێنه و ڤیدیۆیه‌ك له ناوچه گه‌شتیاریه‌كانی ئێران خراوه‌ته‌ڕوو كه لایه‌ن خه‌ڵكی سلێمانیه‌وه پێشوازی گه‌رمی لێكرا.
تێبينيێك بنێرە: