ئایا ڕێبەری باڵای ئێران باسی لە سازان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی کردووە؟

(0) / / ایران / زایەڵە سازان شۆڕش ڕێبەر ئەتۆمی


May 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – هەواڵێکی کەناڵی جەزیرەی عەرەبی لەبارەی دیداری ئەم دواییانەی ئەمیری قەتەر لەگەڵ ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، بەو ناوەڕۆکەی کە وەزیری دەرەوەی قەتەر ئاشکرای کردووە، ڕێبەری باڵای ئێران بە شاندی قەتەری ڕاگەیاندووە کە "ئامادەی سازش لەبارەی دۆسیەی ئێرانە" دەنگدانەویێکی گەورەی لە میدیاکان هەبوو.

وتەبێژی وەزارەت دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبارەی هەواڵەکەی جەزیرە، جەختی کرد؛ ڕێبەری باڵای شۆڕش، هیچ لێدوانێکی لەمەڕ سازان لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و زیندووکردنەوەی ئەو ڕێککەوتنە نەبووە و بە ئەمیری قەتریان وتووە؛ ئێمە هەمیشە وتوومانە کە دانوستان دەبێ ئامانجدار بێت، نەک کات بەفیڕۆدان.

سەعید خەتیب زادە بۆ ئاژانسی ئێرانیی تەسنیم، زیاتر وتی: ئاوەها گێڕانەوەیێک لە دیدار، بە تەواوەتی هەڵەیە و تەنانەت لە وەرگێڕانی هەواڵەکەی کەناڵی جەزیرەدا وردبینی نەکراوە و بە جۆرێک هەوڵی چەواشەکاری دراوە.

ڕاشیگەیاند: ڕێبەری باڵای شۆڕش هیچ باسێکیان لە سازان نەکردووە، بەڵکوو بە ئەمیری قەتەریان ڕاگەیاند "ئێمە هەمیشە وتوومانە کە دانوستان دەبێ ئەنجامی ببێ، نەک کات بە فیڕۆ دان. ئەمریکییەکان دەزانن دەبێ چ هەنگاوێ هەڵێنن."

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئیران زیاتر وتی: لە ناوەڕۆکی فەرموودەی ڕێبەری باڵای شۆڕش دیار و ڕوونە کە تۆپەکە لە زەوینی ئەمریکایە و دەبێ ئەو وڵاتە لەپێنا جێبەجێ کردنی پابەندییەکانی بڕیارێکی سیاسی ژیرانە بدات.