کارێگەری گوڵە وەنەوشە لەسەر شێرپەنجەی مەمک

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە گوڵەوەنەوشە ئێس دەرمان شێرپەنجە مەمک


May 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - توێژەرانی زانستگای ئیسفەهان و توێژینگای رویانی ئیسفەهان، دەستیان کردە توێژینەوە لەسەر جۆری گیاکان و چۆنیەتی کاریگەریان لەسەر کونترۆلی شێرپەنجەی مەمکەوە.

لەم توێژینەوەیەدا تاقمێک لە پپتید( peptide. هەرکات دوو یا چەند ئەسید ئامینە پێکەوە بلکێن یەک پپتید پێک دێنن)گەلی ئەلقەیی گیاکان سەرنجی توێژەرانیان ڕاکشا. ئەم تێکەڵاتە بە شێوازی سورشتی هوکاری بەرگری لە گیادا دێتە ئەژمار و توێژینەوە لەسەریان تایبەتمەندی دژە شێرپەنجە بوونیانی دەرخستووە و توێژەران توێژینەوەی پسپۆڕانەی خۆیان لەسەر گوڵەوەنەوشە ئێرانی درێژە پێدا.

کامران قائدی بەرپرسی ئەم لێکوڵینەوە گوتی: توێژینەوەکان ئەوەی بۆمان دەرخستووە کە شیلاوی گیای وەنەوشە کاریگەرە لەسەر خانەگەلی شێرپەنجەی مەمک بە جۆرێ کە گەشەی خانەکان دەوەستێنێت.

ناوبراو وتیشی: شانەگەلی شێرپەنجە خاوەن خانەی بنەڕەتی شێرپەنجەن و کاتێ کاری نەشتەرگەری بە ڕێوە دەچێت و چینی(تودە) شێرپەنجە هەڵدەکەنن و لای دەبەن، خانەی بنەڕەتی شێرپەنجە دەمێنێتەوە و دیسان گەشەدەکات و پەرە دەسێنێ، کەوابوو کەڵک وەرگرتن لە دەرمانێکی تەواوکەر دەتوانێ کاریگەری باشی هەبێت.

ناوبراو لە درێژەی گوتەکانیدا گوتی: شیلاوی گیای وەنەوشەی ئێرانی هەمان دەرمانی تەواوکەرە کە لەسەر گەشە سەندنی خانەی بنەڕەتی شێرپەنجە کاریگەرە و بە دووی ئەوەشداین لە زووترین کاتدا ئەم دەوایە بەردەست کەوێ.