ئێشی جەستە و یاو هێمای سەرهەڵدانی نەخۆشینی هاوڵەی مەیموون

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە ئێش ئازار هاوڵەی مەیموون


May 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەحمەد مێهری کارناسی پاژیکاری گشتی لەم بارەوە ڕایگەیاندووە هێماگەلی سەرەکی نەخۆشینی هاوڵەی مەیموونی بریتییە لە یاو، ئێشی جەستە بەتایبەت سەر ئێشە.

 کەسێک کە ئەم نەخۆشییەی بەر کەوتبێ پاش لە هەڵماسیوی لۆی لەنفاوی، سەر ڕوومەت و ناو لەپی دەستی و پشت ملی و سەر زوانی هەڵئەتۆقێ. ماوەی سەرهەڵدانی ئەم نەخۆشیینە تا دەرکەوتنی تەواوی، لە نێوان 6 تا 13 ڕۆژ جار واش هەیە تا 21 ڕۆژ درێژەی هەیە و پاش لە تێپەڕ بوونی سێ یان چوار حەوتە ئەم جۆرە نەخۆشینە بەتەواوی لەناو دەچێت.

ناوبراو وتیشی: هێشتاکوو ناتوانین وڵامی ئەو پرسیارە بدەینەوەو کە ئایا ئەم نەخۆشینە تەشەنە دەسێنی و زۆر کەس تووشی دەبن یان نە؟

بەڵام ڕێکخراوەی پاراستنی نەخۆشەکان دەبێ ئاگاداری بێ و هەموو ڕووداوێ لەبەرچاو بگرێ، هەموو وڵاتانی جیهان نیگەرانی پەرەسەندنی ئەم نەخۆشینەن، بەڵام هەبوونی ترس و دڵەڕاوکێ و گواستنەوی بە خەڵکی بێ سوودە و زیاندەر. دەبێ بە باشترین شێوە ئەم نەخۆشینە کونتروڵ بکرێت.

مێهری بەوەش ئاماژەی کرد، لەسەدان کەسی تووش بوو یەک کەس بگرە کەمتریش ئەگەری لە دەست دانی گیانی هەیە لەوانە ئەو کەسانەی کە بە هۆی تووش بوون بەم نەخۆشینەوە تووشی چڵکی کاژەی چاو و هەڵماسیوی و سپسیس(نەخۆشینێکی زۆر مەترسیدار کە بە هۆی کاردانەوە زیاد لە ڕادەی کۆئەندامی پارێزەری جەستە هەمبەر بە چڵک پێت دێت) دەبن ڕەنگە گیانیان لە دەست بەن.

پاش لە تێپەڕ بوونی سێ یان چوار حەوتە نەخۆش بەرەو چاکە دەڕوات.

ناوبراو وتیشی گواستنەوەی لە ڕێگای دلۆپگەلی ڕێزی هەناسەلێدانەوە زۆر جێگای نیگەرانییە. زۆرترین هێمای نەخۆشینی هاوڵەی مەیموونی وەکوو هێماکانی کڕۆنا وایە و دەرکەوتنی لە ڕێگای (P.C.R)ەوە مومکینە.

قەپ گرتنی ئاژەڵی تووش بوو، پەیوەندی لەگەڵ ئاژەڵی نەخۆش و گواستنەوەی دڵۆپگەلی بچووکی هەناسەلێدان لە نێوان دوو مرۆڤدا و هەروەها نزیکی کردنی ژن و پیاو ڕێگاکانی گواستنەوەی ئەم نەخۆشینەیە.

مێهری لەم بارەوە دەڵێ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا 140 کەس لە وڵاتانی برتانیا ، ئیتالیا، ئسپانیا، و ئەمریکا و هەندێ لە وڵاتانی ئەفریقا تووشی هاوڵەی مەیموونی بوون کە شناسایی کراون.