سەرۆک کۆماری ئێران: تۆڵەی خوێنی شەهید سەیاد خودایی دەکەینەوە

(0) / / ایران / زایەڵە تیرۆر ڕەئیسی پاسدار


May 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هێزەکانی وڵاتەکەی تۆڵەی خوێنی شەهید عەمیدی پاسدار سەیاد خودایی دەکەنەوە.

ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، بە ئاماژە بەوەی کە تۆڵەکردنەوەی خوێنی عەمیدی پاسدار سەیاد خودایی حەتمییە، ڕایگەیاند: بێ شک دەستی ئیستیکبار جیهانی لەم تیرۆرەدا دەبینرێت.

ڕەئیسی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێش دەستپێکردنی سەفەرەکەی بۆ عەمان، وتیشی: لەم تاوانە گەورەدا دەستی ئیستیکباری جیهانی و ئەوانەی لە بەرانبەر هێزی بەرگری لە پیرۆزییە ئیسلامییەکان دۆڕاون، دەبینرێت و بەم کارەش داماوی و شکستی خۆیان پیشان دەدەن.

ڕاشیگەیاند فەرمانی تایبەتی بە دامودەزگا ئەمنییەکان کردووە بۆ ئەوەی بکەرانی ئەم تیرۆرە ئاشکرا بکەن و سزا بدەن.

شیاوی باسە؛ دوانیوەڕۆی یەک شەممە 22 ی ئایاری 2022، عەمیدی پاسدار سەیاد خودایی لە شەقامی موجاهدینی ئیسلام لە تاران و لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا تیرۆر کرا.

بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیەکدا وێڕای ئیدانەکردنی ئەم تاوانە تیرۆریستییەی دژبەرانی شۆڕش و بەکرێگیراوەکانی ڕەوتی ستەمکاریی جیهانی، ڕایگەیاندووە کە ڕێوشوێنی پێویست بۆ دەستبەسەرکردنی ئەنجامدەرانی ئەم کردەوە تیرۆریستییە گیراوەتەبەر.