گڕکانی ئاتێنا دیسان چالاکی بووەوە
/
هەمە ڕەنگ
/
زایەڵە
گڕکان
ئیتاڵیا
زایەڵە - یەکێک لە چالاکترین گڕکانانی جیهان بە نێوی ئاتێنا کە لە دوڕگەی سیسیلی ئیتالیایە دیسان دەستی کردووە بە ئاگر پژێنی و چالاکی دەنوێنێ.
دووکەڵی ئەم گڕکانە تا سەدان مەتر بەرز دەبێتەوە. ماکێ کە لە زارکی ئەم گڕکانەوە ئەتوێتەوە و دەپڕژێتە دەرەوە لە داوێنی کێوەکەدا دەبینرێت.
بڵندی کێوی ئاتێنا 3 هەزار و 330 مەتر دەبێ کە برزترین و چالاکترین گڕکانی جیهان دێتە ئەژمار.
گڕکانی ئاتێنا لە ماوەی یەک ساڵدا چەندین جار چالاکی دەنوێنێ ؛بەڵام بەدەگمەن دەبێتە هۆی زیان لێکەوتن و لەتمە لێدانەوە.
لێرە دەبێ بەوەش ئاماژە بکری دوایین جار لەساڵی 1992ی زایینیدا ئەم گڕکانە گەورەترین هەڵقوڵین و جۆشانی ماکی دەروونی بە خۆوە بینی.
تێبينيێك بنێرە: