ئاستی دی ئۆکسیدی کەربۆنی جیهان ڕیکوردی شکاند

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە پیسی هەوا کەش دی ئۆکسیدی کەربۆن


May 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – ئاستی دی ئۆکسیدی کەربۆنی جیهان کە نێوانەی لە یەک مانگدا 420 بەش لە ملیونە(pmm) بۆ یەکەم جاری سنووری نێوانەی دیاری کراوی تێپەڕاند و لەو ئەنازە سەرتر ڕۆیی.

ئاکامی تۆمارکراو بە پێی ئاسماندۆزی (maunalou)ی هاوایی و بە پێی فەرمانگەی نەتەوەیی ئوقیانووسی و کەش و هەوای وڵاتە یەکگرتووکان NOAA بڵاو بوویەوە.

بە پێی ئەم بنەما، دی ئۆکسیدی کەربۆنی سەر گۆی زەوین لە نێوانەی دیاری کراوی مانگانەی خۆی کە 420 پی پی ئێم  بووە تێپەڕیوە کە بانترین ڕادەیە لە درێژایی مێژوودا.

ساڵی ڕابردوو بانترین ئەنازەی تۆمار کراو لە مانگی ئایاردا بوو کە گەیشت تا 419.13 پی پی ئێم. ئەمە لە حاڵێکدایە کە 20 ساڵ لەمەو پێش ئەم ڕیکوردە 375.93 پی پی ئێم تۆمار کرا بوو.

فەرمانگەی نەتەوەیی و ئوقیانووسی و کەش و هەوای وڵاتە یەکگرتووەکان ڕای گەیاند ئاستی دی ئۆکسیدی کەربۆن سەد بەرانبەر خێراتر لە خولەکانی دیکەی زەوین کە بە شێوی سورشتی زیادی دەکرد، زیادی کردووە.

پسپوڕانی بەناوبانگی کەش و هەوا خوازیاری پاراستنی ئاستی دی ئۆکسیدی کەربۆن، لە ژێر ڕەقەمی 350 پی پی ئێم دان