قشڵەی ئاكرێ نۆژەن دەكرێتەوە

(0) / / فرهنگی / زایەڵە ئاكرێ


May 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قشڵەی ئاكرێ نۆژەن دەكرێتەوە و ئێستاش كاركردن تێیدا بەردەوامە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند،  بە مەبەستی پەرەپێدانی سێكتەری شوێنەوار و پاراستنی شوێنە دێرین و شوێنەوارییەكان لەهەرێمی كوردستان، لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار قشڵەی ئاكرێ نۆژەن دەكرێتەوە، كە گرنگیی ئەم پرۆژەیەلەوەدایە وێڕای پاراستنی لایەنی شوێنەوارییەكەی، هاوكات دەبێتە هۆی بەخشینی سیمایەكی جوانتر بە شارەكە.

بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور و بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری ئاکرێ بە گوژمەی (166.128.700) دینار لەسەر داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار قشڵەی ئاكرێ نۆژەن دەكرێتەوە و ئێستاش کارکردن تێیدا  بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری دهۆک بەردەوامە.

 قشڵەی ئاکرێ، یەکێکە لە بینا کەلەپوورییەکانی قەزای ئاکرێ و دەکەوێتە سەنتەری بازاڕی ئاکرێی کۆن، بە یەکێک لەشوێنەوارە گرنگەکانی قەزاکە دادەنرێت، بە تەواوبوونی پرۆژەكە، سیمایەکی جوانتر بە شارەکە دەبەخشێرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە پێشتر مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا ساڵانە گوژمەیەك بۆ بووژانەوەی سێكتەری شوێنەوار تەرخان بكرێت.

کامەران کەریم