شارەوانیی دهۆك بە گوژمەی ١٠٣ ملیۆن دینار پرۆژەیەكی قیڕتاوكردنی جێبەجێ كرد

(0) / / کردستان / زایەڵە دهۆک پڕۆژە


May 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند،  بە مەبەستی پەرەپێدان و بایەخدانی زیاتر بە پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و كاری نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شاری دهۆك، تیمەكانی شارەوانی بە گوژمەی ١٠٣ ملیۆن دینار پرۆژەیەكی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقام لە سنووری ڕۆژئاوای شارەكە جێبەجێ دەكەن و بە تەواوبوونی سیمایەكی جوانتر بە سنوورەكە دەبەخشێت.

بە گوژمەی ١٠٣ ملیۆن دینار و لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، تیمەكانی شارەوانی دەستیان كرد بەجێبەجێكردنی پرۆژەی نۆژەنكردنەوە وقیڕتاوكردنی شەقامی جەوازاتین كەڤین لە سنووری شارەوانیی ڕۆژئاوای سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، ئەم پرۆژەیە بە دوو قۆناغ تەواو دەكرێت، قۆناغی یەكەمی بە گوژمەی ٤٠ ملیۆن دینار و قۆناغی دووەمیشی بە گوژمەی ٦٣ ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێت.

وێڕای ئەم پرۆژەیە، ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانیی دهۆك و دەوروبەری لە قۆناغی جێبەجێكردندان و لە داهاتووشدا چەندین پرۆژەی دیكە دەكەونە بواری جێبەجێكردنەوە، بۆ ئەوەی ئاستی خزمەتگوزاری لە شارەكە بەرز بكرێتەوە، تیمەكانی شارەوانی بەردەوام دەبن لە جێبەجێكردنی پرۆژەكانیان.

کامەران کەریم