لە دهۆک دایکی پێنج منداڵ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

(0) / / زنان / ژن زایەڵە بەردەڕەش


May 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە سنوری قەزای بەردەڕەشی سەربە پارێزگای دهۆک ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا کە خاوەنی پێنج منداڵ بوون.

هێمن سلێمان، وته‌بێژی پۆلیسی دهۆك له ‌راگه‌یه‌ندراوێكدا (دووشەممە 23-5-2022) ڕایگەیاند، "شه‌وی رابردوو له‌ گوندی نه‌زراوه‌ له‌ سنوری قه‌زای به‌رده‌ش له‌ پارێزگای دهۆك، پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كوشت و دوای روداوه‌كه‌ش هه‌ڵهاتووه‌ و هێزه‌كانی پۆلیس به‌دوای تاوانباره‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، ئه‌و ژنه‌ی كوژراوه‌ ته‌مه‌نی 30 ساڵه‌ و دایكی پێنج منداڵه‌، روداوه‌كه‌ش دوای ئه‌وه‌ رویداوه‌ كه‌ له‌ گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا شه‌ڕیانكردووه‌ و پاشان له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ كوژراوه‌.