لە پارێزگای هەڵەبجە پشووی فەرمی ڕاگەیێندرا

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە پشوو خۆڵبارین


May 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی هەرێمی کوردستانی بەگشتی و پارێزگایی هەڵەبجەی گرتووەتەوە، لە هەڵەبجە پشووی فەرمی ڕاگەیێندرا.

لە ڕاگەیەنراوێکی پارێزگای هەڵەبجە کە وێنەیەکی بۆ زایەڵە  نێردراوە هاتووە،  بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی هەرێمی کوردستانی بەگشتی و پارێزگایی هەڵەبجەی گرتووەتەوە، لەبەر ڕەوشی بریندارانی چەکی کیمیاوی و بۆ پاراستنی گیانی فەرمانبەران ،لەژێر ڕۆشنایی ڕێنماییە تەندرووستیەکانی وەزارەتی تەندرووستی هەرێم و ناوەند و زانیاریە کەشناسیەکان کە سبەینێش خۆڵبارین بەردەوامە ، بە بڕیاری پارێزگاری هەڵەبجە سبەینێ لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە پشووی فەرمیە.

کامەران کەریم