پەرلەمانتارێک بەدواداچون بۆ موچەی خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە ناوخۆ موچە خانەنشین عومەر گوڵپی


May 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بەدواداچون بۆموچەی خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ دەکات.

عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە زایەڵەی ڕاگەیاند، لە کوردستان، نزیکەی‌ ٩٠,٠٠٠هاووڵاتی‌ خانەنشین، مووچەکانیان لە نێوان ٢٢٠,٠٠٠ - ٣٠٠,٠٠٠ دیناردایە، ئایا هیچ خێزانێک هەیە لە کوردستان بە ٢٢٠,٠٠٠ دینار بژی‌ بێگومان نەخێر.لە ساڵی‌ (٢٠١٤)ەوە،ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق یاسای‌ ژمارە (٩)ی‌ خانەنیشنی‌ یەکگرتووی‌ دەرکردووە، لەو یاسایەدا، هەموو جۆرو پۆلێنەکانی‌ خانەنشینی‌ یەکخراون، هەروەها بە ڕێژەیەکی‌ باش دادگەریی‌ لە مووچەی‌ خانەنشینیدا بەدیهێنراوە، بەتایبەت ڕێگەی‌ گرتووە لە مووچەی‌ خانەنشینی‌ زۆر کەم وەک ئەوەی‌ لە کوردستان هەیە.

وتیشی، سەرەڕای‌ داواکاری‌ زۆری‌ خانەنشینان، حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان، نە ئەو یاسایەی‌ عێراق دەنێرێتە پەرلەمان بۆ بەرکارکردن کە ئەمە یەکێک لە چارەسەرەکانە، نەیاسایەکی‌ نوێش دەنێرێت، بۆیە تا ئێستاش بێجگە لەوەی‌ نزیکەی‌ ١٠ یاسا هەیە بۆ خانەنشینی‌ چین‌و توێژە جیاجیاکان لە هەرێمی‌ کوردستان، لە هەمانکاتدا فەرمانبەریش هەیە تەنها بە ٢٢٠ هەزار دینار خانەنشین دەبێت، زۆرینەی‌ ئەوانەش لە کارمەندانی‌ هێزەکانی‌ ناوخۆن.چەند جارێک بەدواداچوونمان کردووە بۆ پێشنیازە یاسایەک کە حکومەت بینێرێت بۆ چاککردنى خانەنشینى هێزەکانی‌ ناوخۆ، بەڵام تا ئێستا نەنێردراوەتە پەرلەمان، هەربۆیەجارێکیتر بە نووسراوی‌ ژمارە ٢٢٣ لە ٢٣ی‌ ٥ی‌ ٢٠٢٢بەدواداچوونمان کردەوە بۆ ئەم کێشە گەورەیە، هیوامان وایە لەوە زیاتر حکومەت ئەم بابەتە فەرامۆش نەکات‌و دوای‌ نەخات، چونکە ستەمێکی‌ گەورەیە دوای‌ چل ساڵ خزمەت بە کەمتر لە ٣٠٠ هەزار دینار خانەنشین ببیت .

هێمای بەوەشکرد، ئەگەر ئەمە بکرێت، هەم خەڵک قازانج دەکات هەم حکومەت، لەلایەک ستەم لەسەر خانەنیشنانى هێزەکانى ناوخۆ نامێنێت، لەلایەکى ترەوە حکومەت بارى سوک دەبێت بەهۆى خانەنشین بوونى ژمارەیەک لە کارمەند پێش تەمەنى خانەنشینى ئیجبارى بە شێوەى ئارەزوومەندانە ئەوەش واتە کەمبوونەوەى تێچووى مووچە، لەلایەکى ترەوە هەلى کارئەڕەخسێت بۆ هەزاران گەنجى بێکار تا شوێنیان بگرنەوە بە مووچەیەکى کەمتر چونکە دامەزراندنى سەرەتا مووچەى کەمتر دەوێت.

 کامەران کەریم