دەستەی هاوئاهەنگیی مقاوەمەی عێراقی، هەرێمی کوردستان بە هەوڵدان بۆ تێکدانی یەکگرتوویی گەلی عێراق تۆمەتبار دەکات

(0) / / عراق / زایەڵە مقاوەمە عێراق


May 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دەستەی هاوئاهەنگیی مقاوەمەی عێراقی هەرێمی کوردستانی بە "مەشقپێکردنی ژمارەیەک گرووپی چەکدار لە ژێرچاوەدێری مەسرور بارزانی بۆ پشێوی نانەوە و تێکدانی یەکگرتوویی گەلی عێراق و پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکەی" تۆمەتبار کرد.
لە ڕاگەیێندراوی دەستەی هاوئاهەنگیی مقاوەمەی عێراقی، هاتووە: "لەو کارەدا شوێنپەنجەی زایۆنییەت هەستپێدەکرێت."
دەستەکە ئەوەش دەڵێت، "ئێمە لە هەڵوێستەکانی پێشوو و ئێستاماندا بەڵێنمان دابوو کە لە خزمەتی ئاسایش و سەقامگیریی گەلەکەمان بین، دەزانین دەسەڵاتدارانی کوردستان هەوڵی خراپی هەیە و ئەو ئاگرەی دەیانەوێت هەڵیبگیرسێنن پێش خەڵکی دیکە خۆیان دەسووتێنێت و تەنها شکستیان بۆ دەمێنێتەوە."