ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانییەكانی دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەكرێن

(0) / / کردستان / زایلە زایەڵە پڕۆژە خزمەتگوزاری


May 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزار ڕایگەیاند،  وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە فەرمانێكی وەزاریدا بە جیا گوژمەی بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ سنووری پێنج شارەوانیی دەوروبەری هەولێر خەرج كرد.

گوژمەكە بە گوێرەی پلانی ساڵی ٢٠٢٢ و لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی شارەوانییەكانە و بۆ جێبەجێكردن وتەواوكردنی پێنج پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانییەكانی بەستۆڕە، ڕزگاری، شاوێس، تەقتەق ڕەزامەندی خەرجكردنی دراوە،  هەر یەك لەم پرۆژانەش پێویستییەكی گرنگیی دانیشتووانی ئەو سنوورانەن.

پرۆژەكانیش بریتین لە ئاوەڕۆی كۆنكرێتی لە بەستۆڕە، كۆنكرێتكردنی شەقام لە تەقتەق و ڕزگاری، دروستكردنی شەقام لە شاوێس، نۆژەنكردنەوەی شەقام لە كەورگۆسك. هاوكات ئێستا چەندین پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە سنووری بەرێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان.

کامەران کەریم