بەهۆی کاریگەری خۆڵبارین ٤٠ هاوڵاتی سەردانی سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ یان کردوە
زایەڵە - بەهۆی کاریگەری خۆڵبارین ٤٠ هاوڵاتی سەردانی سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ یان کردوە .
تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەری خۆڵبارینەوە لە قەزای چەمچەماڵ لەبەیانی ئەمڕۆوە تاکو ئێستا (٤٠) کەس بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستی و گرفتی هەناسەدانەوە سەردانی سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵیان کردوە ، سەرجەمیان دەستبەجێ چارەسەری پزیشکی پێویستیان وەرگرتوە گەڕاونەتەوە ماڵەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتوە پێشبینیش دەکرێت بەهۆی کاریگەری خۆڵبارینەکەوە ژمارەیەکی زۆرتر سەردانی بکەن.
لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ١٢٢ یان ژمارە ٤٣١ .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: