بۆ یەکەمجار لەسەر خاکی ئەستێرەی مانگ تۆمی گیا وەشێندرا

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە مانگ گیا


May 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بۆ یەکەمجار توێژەران لە خاکی تایبەت بە ئەستێرەی مانگ تۆمی گیای خوڕاگری(ئارابیدوپسیس)یان چاند و پەروەردەیان کرد.

لێزانانی زانستگای فلوریدا بەو ئامانجەو لە خاکی مانگدا تۆمی گیایان چاندووە کە  سەرچاوەی خوراک و خواردەمەنی لە سەفەری درێژخایاندا بۆ کەشوانان ئاسانتر بەردەست کەوێ.

لەم تاقیکردنەوەیەدا لێزانان داخوازی ئەوە بوون ڕێکخراوەی ناسا چی بەرد و خاکی کۆکراوەی ئەستێرەی مانگی هەیە ڕادەستیان بکات تاکوو ئیمکانی ئەوەیان هەبێ تۆمی گیای ئارابیدوپسیس لەسەری تاقی کەنەوە.

ئەوەی جێ سەرنج بێ، خاک و بەردی ئەستێرەی مانگ قەت دەوڵەمەند نەبوو و لەچی ماکی بژیەنەیە بەتاڵ بوو ؛بەڵام تەنیا دوو ڕۆژ پاش لە چاندنی گیای ناوبراو، ئەم گیا سەوز بوو و گەڵای دەر کرد. توێژەران لەوە تێگەیشتن ئەنازەی ئەم گیا سەبارەت بە کاتێ کە لە خاکی زەویندا دەڕوێت نائاساییە و لە ساغ ناچێت و ڕیشەکانیشی زۆر کورت و هێوتر گەشە دەکات، ڕادەی گەشە سەندنیشی بە گشتی لە حەوتەی دووهەم بەملاوە زۆر کەمتر دەبێتەوە.

بە پێی وتەی توێژەران، خاکی ئەستێرەی مانگ خاوەن دانەگەلێکی نووک تێژە کە بەر هەناسەلێدانی ڕیشەی گیا دەگرێت و کێشە ساز دەکات.

ئاکامی ئەم لێکۆڵینەوە پیشان ئەدات چۆنایەتی خاکی ئەستێرەی مانگ و ئەستێرەی زەوین جیاوازیان زۆرە. توێژەران بەرەوام خەریکی تاقیکردنەوە لەسەر جورەکانی تری گیاکانن.