خەڵات کردنی چەند هونەرمەندێک لە یەکەم رۆژی فیستیڤاڵی گەلاوێژ

(0) / / فرهنگی / زایەڵە گەلاوێژ ئەدەبی شەهرامی نازری مەزهەری خالقی


May 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - یەکەم رۆژی 25هەمین فستیڤاڵی گەلاوێژ لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، بڕیارە تاوەکو 28 ئایار بە چیرۆک، هۆنراوە و شاکاری ئەدەبی درێژە بە چالاکیەکانی دەدات.

یەکەم رۆژی فیستیڤاڵەکە چەندین گۆرانی و میوزیک پێشکێشکران.

خەڵاتی هونەرمەند و کەسیاتییە داهێنەر و دیارەکانی کوردستان کرا.

 شەهرامی نازری، مەزهەری خالقی، ئەنوەر قەرەداغی، ئەحمەد سالار، ئەرخەوان رەسول و فواد مەجید مسری خەڵاتی یۆبیلی زیزیون و تەمەنی 25 ساڵەی گەلاوێژیان وەرگرت.

فیستیڤاڵەکە چوار رۆژە و تاوەکو ئێوارەى شەممەى داهاتوو بەردەوام دەبێت.

 جگە لە پێشبڕکێى شیعر، چیرۆک و لێکۆڵینەوەى هەر چوار پارچەى کوردستان و عێراق و وڵاتانى عەرەبى و بیانیش، کۆمەڵێک پانێڵ و دیدار لەو سێ بوارەدا دەخرێنەڕوو.