"لە ڕوانینی پەپوولەوە" لە کەن سەربوردەی ژنەقوربانییەکی شەڕی ئوکراین دەگێڕێتەوە

(0) / / زنان / زایەڵە کەن شەڕ ژن


May 27, 2022

قەبارەی فۆنت:
 زایەڵە - "لە ڕوانینی پەپوولەوە" نێوی فیلمێکە کە چیرۆکی ژنێکی تووش بوو بە جەهەنەمی شەڕی ئوکراین دەگێرێتەوە.
دەرهێنەرێکی خەڵکی ئوکراین بە نێوی "مالکسیم ناکونچنی" فیلمی "لە ڕوانینی پەپوولەوە" ناردەی مێهرەجانی فیلمی کەنی کردووە و لەوێدا پیشان دراوە. ئەم فیلمە باس لەسەر چیرۆکی ژنێکی جەوان بە نێوی لیلیا دەکات کە لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتەدا تووشی شەڕی ناوخۆیی بووە.
لیلیا، کە خاتوونێک بە نێو(ریتا بورکوسک) لە جێگای ئەو دا ڕۆل دەگێڕێ،  لە بەندیخانەی هێزەکانی هەواداری ڕووسییەدا بەدیل کراوە و لەوێدا دەست درێژی پێ دەکرێت و دووگیان دەبێت. پێش ئەوەی ئەم کچە جەوانە یەخسیر بکرێت سەرقاڵی بەڕێوە بردنی درۆنی نیزامی بووە و ئەو کارەی وەکوو پیشە بۆ خۆی هەڵبژاردووە و هەر بەو بۆنەوە بە نێوی "پەپوولە" بەناوبانگ بووە.
ئەم کچە کەم تەمەنە کە یەکێکە لە هەزاران ژنی قوربانی شەڕ، پاش لە ڕزگار بوونی لە بواری دەروونییەوەی کێشەی بۆ ساز بووە و هێشتاکوو خۆی بە دیل دەزانێت و پەیهاتە و نەهامەتی شەڕ بەردەوام کاریگەرە لە سەری.
ریتا بورکوسک دەڵێ: بۆ ئەوەی ئەم فیلمە ساز بکرێت ڕوێشتین بۆ بەرەکانی شەڕ و ئەو ماوەیە کە لەوێدا ماینەوە زۆر کاریگەر بوو لە سەرم و ئاڵ و گۆڕی تەواوی بۆ هەتاهەتایە لە ژیانمدا پێک هێنا. ناو براو دەڵێ کاتێ ژیانی مرۆڤ بەڕاسی لە مەترسیدایە ئەدی هیچ شتێک وەکوو ڕابردوو نامێت.
بیرۆکەی ساز کردنی ئەم فیلمە لە بینینی فیلمێکی بە بەڵگەوە بە نێوی"گوردانی نادیار" لە مێشکی "ماکسیم ناکونچنی"دا دەستی پێ کرد کە ئیستاکە ئەم فیلمە لە مێهرەجانی فیلمی کەندا خەریکی کێبەرکێیە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی کامێرای ئاڵتوونی.
دەرهێنەری فیلمی "لە ڕوانینی پەپوولەوە" لە بارەی پەیوەندی نێوان ئەم دوو فیلمەوە دەڵێ: یەکێک لە شانۆگێڕانی  سەرەکی فیلمی گوردانی نادیار ئێستاکە دیل و یەخسیر کراوە
ئەم شانۆگێرە ژنێکی کەم تەمەنە بە نێوی "ژولیا پایوسکا" ناسراو بە "تایرا".  تایرا بە شێوازی خۆبەخشانە خەریکی فریاکاری و یارمەتی خەڵکە لە بەرەکانی شەڕدا، کەوابوو یەخسیر کردنی ناوبراو بێ هیچ تاوانێ کارێکی زۆر ناشرین و پەسەند نەکراوە، هەر لێرەوە داخوازی دەکەین دەستبەجێ ناوبراو ڕزگار بکرێت.