ئەمریکا نیگەرانە لە بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل

(0) / / جهان / زایەڵە ئەمریکا عێراق پەرلەمان ئیسرائیل زایۆنیسم


May 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – هەڵوێستی نیگەرانی خۆی لە بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، ڕاگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، “ئەم یاسایە جگە لەوەی ئازادی ڕادەربڕین دەخاتە مەترسییەوە و یارمەتی دروستكردنی كەشێكی دژە جولەكەش دەدات”.

نێد پرایس لە ڕاگەیەندراوێكدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، وڵاتەكەی نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت لە دەركردنی یاسایەك لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پەسەندكردنی ئەم یاسایە جگە لەوەی ئازادی ڕادەربڕین دەخاتە مەترسییەوە و یارمەتیدەرە لە دروستكردنی كەشێكی دژە جولەكەشدا.

لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا پڕۆژەیاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل پەسەندكرا.