خەڵاتی«فیپرشی کەن» درایە «برایانی لەیلا»

(0) / / فرهنگی / زایەڵە برایانی لەیلا کەن فیلم


May 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - فیلمی «برایانی لەیلا» براوەی خەڵاتی گەورەی فیپرێشی فێستیڤاڵی فیلمی «کەن»ی ۲۰۲۲ی وەرگرت.

  «Variety»  بڵاوی کردەوە چەن کاژێرێک پێش بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی کۆتایی فێستیڤاڵی کەن و پێشکەش کردنی خەڵاتی دارخورمای زێڕینی فێستیڤاڵ، فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕەخنەگرانی فیلم «Fipresci» خەڵاتی ڕەخنەگرانی نێودەوڵەتی بۆ باشترین فیلمی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی فێستیڤاڵی کەن پێشکەشی فیلمی « برایانی لەیلا» کرد.

 لە شرۆڤەی ئەم فیلمەدا هاتووە: لەیلا سەرەڕای ئەوە چوار برای هەیە بەڵام خۆی بەتەنیا بۆ ڕزگار کردنی خێزان و پێش گرتن لە لەناوچوونیان تێدەکۆشێت.

لێژنەی هەڵسەنگێنەرانی «Fipresci» بە سەرپەرشتی ئەحمەد شەوقی فیلمسازی میسری، ستایشی فیلمی « برایانی لەیلا»ی بە هۆی توانایی دەرهێنەرەکەی لە پێکهێنانی چیرۆکێکی باش، دەرخستنی ڕوانگە کولتوورییەکان، پیشاندانی جیهانی بچووکی گەل میری ناکارامە و گۆڕینی ئازادانە و شادی هێنەری لە دەربڕینەکاندا کرد.

 هەروەها لە بەشی جۆری ڕوانینی فێستیڤاڵی کەن، فیلمی «کراسی دەڵپی شین» لە دەرهێنانی مەریەم تووزانی لە وڵاتی مەراکیش خەڵاتی باشترین فیلمی لە ڕوانگەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕەخنەگرانی فیلمی بەدەست هێنا.

 فیلمی «عەشق بەپێی دالوا» لە دەرهێنانی ئیمانوویل نیکۆڵت خەڵاتی باشترین فیلمی ڕوانگەی ڕەخنەگرانی « Fipresci»ی لە بەشی حەوتووی ڕەخنەگران بەدەست هێنا.