یونیسێف: 13 منداڵی فەڵەستینی لەمساڵدا کوژراون

(0) / / جهان / زایەڵە فەڵەستین شەهید ئیسرائیل


May 31, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف، ڕایگەیاند لە ماوەی ئەمساڵی زایینی 13 منداڵی فەڵەستینی کوژراون.

ڕووسیائەلیەوم بڵاوی کردەوە؛ ئەدیل خزر بەرپرسی ناوچەیی یونیسێف لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و باکووری ئەفریقا ڕایگەیاند منداڵێکی 14 ساڵە لە بەیت لەحم کوژراوە.

ڕاشیگەیاند ئەمە سێهەمین منداڵی فەڵەستینیە کە لە ماوەی حەوتەی دواییدا دەکوژرێت.

خزر ڕاشیگەیاند لە سەرەتای ساڵی 2022ەوە 13 منداڵی فەڵەستینی کوژراون کە لە چاو هەمان ماوە لە ساڵی ڕابردوودا دوو هیندە بووە.