توێژەران ڕەوتێکی نوێیان داهێنا بۆ هاندانی خانەگەلی پارێزەر بەو ئامانجەو کە توومۆرگەلی شێرپەنجە لەناو بچێت

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە تومۆر شێرپەنجە


May 31, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ توێژەران بۆ هاندانی خانەگەلی پارێزەری لەشی مرۆڤ پەرەیان بە ڕەوتێکی نوێ داوە کە دەتوانێت توومۆرگەلی شێرپەنجە لەناو ببات.
توێژەرانی خەڵکی ئەمریکا و هولەند ئەم دواییانە لێکۆڵینەوەیەکیان بە ڕێوە برد و تێگەیشتن کە بە کەڵک وەرگرتن لە کۆئەندامی پارێزەری لەش، دەکرێت ڕەوتگەلێکی پارێزەری دەرمانی بۆ لەناو بردنی توومۆرگەلی شێرپەنجە بە کار بهێنرێت؛ بەڵام ئەم دەرمانگەلە مومکینە بۆ هەموو جورەکانی شێرپەنجە بەقازانج نەبێت.
توێژەرانی زانستگای شیکاگۆ و زانستگای ئامستردام بە ئامانجی هاندانی پارێزەری دژەشێرپەنجە بە پێی خانەگەلی پارێزەری لەش، ڕەوتێکی نوێیان پێشکەش کردووە. ئەم ڕەوتە نوێیە کە بۆ دەرمان دەشێت بریتییە لە هاندانی خانەگەلی T.
جاستین کلاین یەکێک لە مامۆستایانی زانستگای شیکاگو و هەروەها یەکێک لە ئەندامانی ئەم توێژینەوە لەم بارەوە دەڵێ: لەم ڕەوتەدا ڕێگایەکی زۆر تایبەت شناسایی کراوە کە بە پێی ئەو ڕێگە کۆئەندامی پارێزەری جەستە و توومۆرگەلی شێرپەنجە پێکەوە پەیوەندی دەگرن. ئەم ڕەوتە لە داهاتوودا دەتوانێ بۆ گەڵاڵە داڕشتنی سازکردنی واکسەن یاخود بۆ دەرکەوتن و شناسایی دژە ژێنی توومۆر زۆر بەکەڵک و سوود بێ.
توێژەران لەم بارەوە لە کاردانەوەی پارێزەری شێرپەنجە، ڕۆڵی خانەگەلی(دندریتیک)یان خستە بەر لێکدانەوە، ئەرکی ئەم خانە ئەوەیە کە هەبوونی ماکی دەرەوەیی و نەناسراو یان هەبوونی دژەژێن یان ژەهر شناسایی بکات و ڕاپۆرتی بدات بە کوئەندامی پارێزەری لەش، پاشان خانەگەلی T هان بدات بۆ ململانە و پێکدادان.
بە پێی بیر و بۆچوونی توێژەران لەم بارەوە قسەکردنی خانەگەلی دندریتیک و خانەگەلی T پیشان دراوە.