کاردانەوەی ئەمریکا بە ئەگەری ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە سوریا: پێچەوانەی ئامانجەکانی ئێمەیە

(0) / / سوریه / زایەڵە سوریا تورکیا ئەمریکا نید پرایس


Jun 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، گرنگە هەموو لایەک ناوچەکانی ئاگربەست لە سوریا ببپارێزن و رێزی لێبگرن بەشێوەیەکی بنچینەیی. ئەنجامدانی ئۆپەڕاسیۆن لەلایەن تورکیاوە بۆ باکوری سوریا پێچەوانەی ئامانجەکانی ئێمەیە.
 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا بەردەوام لە پەیوەندیدایە بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و ئیدانەی هەر هەوڵێکیش دەکەن ببێتە هەڕەشە بۆسەر ئارامی باکووری سوریا.
وتیشی، ئەمریکا پاڵپشتی مانەوەی هێڵەکانی ئاگربەست دەکات و سەرکۆنەی هەر هەڵچوونێکی سەربازی دەکات کە ئاگربەستی ئەو ناوچەیە بخاتە مەترسییەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، هەر هەوڵێک بە پێچەوانەی پاراستنی ئاگربەست بدرێت دژی ئامانجەکانی ئەمریکایە کە دەیەوێت شەڕی سووریا لەسەر ئاستێکی فراوانتر کۆتایی بێت.
نید پرایس باسی لەوەشکرد، ئەم هێرشانە پێچەوانەی ئەو پێشکەوتنە گەورانەیە کە ئەمریکا لەگەڵ هاوبەشە کوردەکانی لە شەڕی دژی داعش بەدەستی هێناوە.
دەشڵێت، "چاوەڕێ دەکەین تورکیا پابەندی راگەیەندراوی هاوبەشی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ بێت کە وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیش لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لەخۆدەگرێت."