ئەمریکا و ئیسرائیل بە دوای جێگیرکردنی سیستەمی دژەمووشەکی دژی ئێران لە ناوچەن

(0) / / جهان / زایەڵە مووشەک درۆن ئێران زایۆنی


Jun 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – ڕۆژنامەیێکی چاپی ئیسرائیل، بڵاوی کردەوە، ئەمریکا بە هاوکاریی ڕژێمی زایۆنیستی بە دوای جێگیرکردنی سیستەمی دژەمووشەکی لە ناوچەن دژ بە توانای مووشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران.

ڕۆژنامەی هائارێتس نووسیویەتی: لە پێوەندیی نێوان واشنتۆن و تێڵاڤیو جەخت کراوە سەر پێویستیی بەهێزکردنی پێوەندییەکانی نێوان ڕژێمی زایۆنی و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و تەنانەت عەرەبستان دژ بە ئێران.

یەکێک لە گرینگ ترین ئامانجەکن لەنێزیکبوونەوەی پێوەندیی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات و عەرەبستان، پێکهێنانی سیستەمێکی دژە مووشەکی ناوچەییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توانای مووشەکی و درۆنیی ئێران.

ئاماژە بەوەش دراوە؛ ئیسرائیل دەتوانێ یارمەتی چەند وڵات بدات لە بواری مووشەکی و بەرگریی و هەواڵگرییەوە .

هەروەها هاتووە کە یارمەتییەکانی ئیسرائیل بۆ وڵاتانی ناوچە دژی ئێران گومەزی ئاسنین لەخۆ ناگرێت.