فەرمانگەی ژینگە لە هەڵەبجە کرایەوە + وێنە
(0) /
زایەڵە - بە ئامادەبوونی ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و عبدالرحمن صدیق سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم و جێگرانی پازێزگار و قائیمقام و بەڕێوبەرانی دامەزراوە ئیداریەکان فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە کرایەوە.
لە ووتەیەکدا پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژەی بەگرنگی کردنەوەی فەرمانگەکە کردو سوپاسی دەستەی ژینگە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیکرد بۆ کردنەوی فەرمانگەکە.
وتیشی، دوای دانیشتن لەگەڵ خوێندکارانی دەرچوی دانەمەزراو بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی دەستەی چاکردن و پاراستنی ژینگە، دەست بەکاربوونی فەرمانبەرەکان ڕاگیراوە، تا جارێکی دیکە ووردبینی لە پرۆسەکەدا بکرێتەوە.
دواتر سەرۆکی دەستەی چاکردن و پاراستنی ژینگەی هەرێم لە ووتەیەکدا پیرۆزبای کردنەوەی فەرمانگەکەی کردو پشتیوانی خۆی بۆ فەرمانگەکە و چارەسەر کردنی گرفتەکان خستەڕوو.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: