یەکەم گەشتیارى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى بناسە

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە فڕۆکەخانەی سلێمانی گەشتیار


Jun 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - فڕۆکەخانەی  نێودەوڵەتی سلێمانی  پاسپۆرتى یەکەمین گەشتیارى ئەم فڕۆکەخانەیە بڵاوکردەوە.

فڕۆکەخانەی  نێودەوڵەتی سلێمانی  ڕایگەیاند مێژوو گرنگى تایبەتمەندى خۆى هەیە بۆ هەموو دامەزراوەیەک، فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانیش دوایى هەوڵ وماندبووبوونى دڵسۆزانى گەلەکەمان لە بونیادنانى ئەم دامەزراوە گرنگى هەرێمى کوردستان لە (20/7/2005) کرایەوە، بە تێپەڕبوونى کات وبەدەوامبوون لەخزمەتکردنى گشتى و گەشتیاران بەتایبەتى برەودانى بەردەوام پێشخستنى فڕۆکەخانە .

ئەمڕۆ خۆشحاڵبووین بە ناردنى پاسپۆرتى یەکەمین گەشتیارى فڕۆکەخانەکەمان بەناوى بەڕێز "دڵشاد محەمەد ساڵح" کە لە (20/7/2005)دا  کە وەک یەکەمین هاوڵاتى داغڵى فڕۆکەخانە بووە، لێرەدا هیواى تەمەندرێژى و لەش ساغ بۆ کاک دڵشاد دەخوازین و ئێمەش بەڵێنى بەردەوامى لەخزمەت دەدەین .

کامەران کەریم